تورکیا ٣٥٧ تیرۆریستی داعشی قۆڵبەست کرد
کانونی یهکهم 30, 2025 12:38 Asia/Tehran
تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە دژە سیخوڕییەکانیدا، ٣٥٧ کەسی دیکەی گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعشی دەستگیر کرد.
عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ١٧ گومانلێکراو ناس کراون کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە، لە ڕێگەی پەیوەستبوون بەو ڕێکخراوەیە یان شەڕکردن لە ڕیزەکانی داعش لە ناوچەکانی شەڕ و پێکداداندا. ١١ کەس لەو تۆمەتبارانە ڕەگەزنامەی بیانییان هەیە. ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێک دێت کە دەسەڵاتدارانی تورکیا دژی داعش لە پارێزگای یالۆڤای ڕۆژاوای تورکیا ئەنجامیان دا، کە بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە ئەنجامدا سێ ئەفسەری پۆلیس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها لەو هێرشانەدا شەش تیرۆریستی داعشیش کوژراون.