کانونی یه‌که‌م 29, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ پولیسی تورکیا لە لایەن داعشەوە

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی کوژرانی سێ هێزی پولیسی تورکیایان کرد لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپە تروریستیەکانی داعشەوە.

 عەلی  یێرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە ئوپڕاسیونێکی ئاسایشیدا دژی چەکداری تیروریستی داعش لە ناوچەی یالووا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە سێ پولیس کوژران و حەوتی دیگەش بریندار بوون .  بەگوێرەی  ڕاگەیندرانی کاربەدەستانی تورکیا، لەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەدا ١١٥ کەس بە گومانی پەیوەندی بە داعش و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی  پەلاماری تیرۆریستی دەستگیرکراون. میدیاکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە،  حەوت هێزی پۆلیس بەهۆی  شەڕ لەگەڵ داعش لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە برینداربوون. میدیا سەربەخۆکان پێشتر ولە کاتی  توند بوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش  لە ناوچە  ڕاپۆڕتگەلێکیان  لەمەڕ  پشتیوانی تورکیا لە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا بڵاو کردبووەوە.

سەرپەیڤ