ته‌مووز 03, 2020 02:58 Asia/Tehran
  • سەردانی ئەردوغان بۆ قەتەرو دیداری لەگەڵ میری ئەم وڵاتە عەرەبییە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەی بۆ قەتەر لەگەڵ «شێخ تەمیم بن ئەحمەد ئالی سانی» میڕی قەتەر لە دەوحە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئانادۆل»ی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە بۆ ئەنجام دانی چەند دیدارێکی فەزمیانە سەردانی قەتەری کرد، لە دەوحە لەگەڵ «شێخ تەمیم بن ئەحمەد ئالی سانی» میڕی قەتەر دیدارو وتووێژی کرد.

ئەم دیدارانە کە لە پشت دەرکە داخراوەکانەوەو بەبێ ئامادە بوونی پەیامنێران ئەنجامی گرت، نزیکەی سێ کاژێری خایاند.

دوای ئەو دیدارە دوو قۆڵییە، کۆبوونەوەی شاندەکانی ھەردووک لا دەستی پێ کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەنجام دانی چەند چاوپێکەوتنێکی فەرمی لە قەتەر  فڕگە نێونەتەوەییە کۆنەکەی دەوحە بەھۆی «خالید بن موحەممەد عەتیە» وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتەو کاربەدەستانی تورکیاو قەتەر بەڕێ کرا.

«بەرات ئال بایراک» وەزیری دارایی و گەنجینە، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانی، «فەخرەددین ئاڵتون» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتی، «ئیبراھیم کاڵین» وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتی و «حاکان فیدان» سەرۆکی ڕێکخزاوەی ھەواڵگریی تورکیا «میت» ھاوڕێ لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دەوحەیان بەرەو ئانکارا بەجێ ھێڵا.