ته‌مووز 05, 2020 21:25 Asia/Tehran
  • بوختانەکانی کاربەدەستانی بیانی بۆ تورکیا لە بارەی مزگەوتی «ئەیاسوفیە»

ناکۆکیی نێوان تورکیاو یونان لە سەر مزگەوتی مێژوویی «ئەیاسوفییە» جارێکی تر پەرەی سەند.

ئەمە یەکەم جار نییە کە شێوازی بەکارھێنان و چۆنیەتیی کەڵک وەرگرتن لە  مزگەوتی مێژوویی «ئەیاسوفییە» لە ئە ستەمۆڵی تورکیا، دەبێتە ھۆی توندبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیاو یونان. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە ھەوڵی یونان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تورکیایە.

لە ڕاستی دا وادیارە یونان لەپاڵ ئەو ھەموو ناکۆکیانەی لەگەڵ تورکیادا ھەوڵ دەدات ئەم بابەتەش لە ئاراستەی ئامانجەکانی خۆی دژی تورکیا بقۆزێتەوە.

ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆکە وەک مزگەوت یان مۆزەخانەی «ئەیا سوفییە» باسی دەکرێت، کاتی خۆی کلیساو شوێنی عیبادەتی فەلەکان ھاتووەتە ئەژمار.

لە سەردەمی دەستەڵاتی عوسمانی دا ئەم شوێنە وەک مزگەوتێک بووبە جێگای سەرنجی ئەمپرتۆرەکانی عوسمانی و سەردەمێکیش بووە بە مۆزەخانە. بەڵام وادیارە ئەردوغان بەنیازە جارێکی تر «ئەیاسوفییە» بکاتەوە بە مزگەوت.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی دەوڵەتی یونان لە بارەی مزگەوتی مێژویی «ئەیاسوفییە»وە وتوویەتی:
کەس بۆی نییە خۆی لە کاروباری نێوخۆیی تورکیا وەربدات.تورکیا٤٣٥ کلیساو کەنیسەی لێیەو ھەر بەوجۆرەی کە تورکیا لە کارئباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکە خۆی ھەڵناقورتێنێ، کەسیش بۆی نییە لە بارەی کروباری پەرستگەکانی تورکیاوە خۆی ھەڵقورتێنێ.

ھەر لەم پەیوەندییەدا دەبێ ئەوەش بوترێت کە دەوڵەتی تورکیا بە دەورگێڕانی لە کاروباری مزگەوتی مێژوویی «ئەیاسوفییە» بە نیازی ئەوەیە کە گرفتەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا لە بارەی کێشە نێوخۆییەکانیەوە چارەسەر بکات و وێڕای سەرەتی دانف ھێندێک سەرەتیش لە بەرامبەردا لە ڕۆژئاوا بستێنێ. دەوڵەتی ئانکارا ئەم بابەتەی ھەتا ئێستا لە زۆر بواردا لەگەڵ ئەورووپا تاقی کردووەتەوە. لە بارەی یونانەوە بە ھێنانە ئارای بوختانی جۆربەجۆر دژی تورکیا ھەوڵ دەدات ڕۆڵی ئەورووپا لە کاروباری نێوخۆیی دا زەقتر کاتەوە.

ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیاو یونان دوابەدوای ڕەخنەی ئاسێنا لە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی قورئان خوێندن لە مزگەوتی «ئەیاسوفییە»ی تورکیا پەرەی سەندووە.

ئاسێنا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ئایینی لە مزگەوتی «ئەیاسوفییە» لەگەڵ کۆنوانسیۆنی یۆنێسکۆدا سەبارەت بە پارێزرانی شوێنەمێژووییەکان یەک ناگرێتەوە. لە بەرامبەردا وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا وەێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی یونان ھەوڵی داوە سەرنجی ھەمووان بەرەولای تێکدرانی مزگەوتەکان لە ئاسێنا ڕابکێشێ و کاردانەوەیەکی لەبار بەرامبەر بە یونان پیشان بدات.

لایەنە یارونەیارەکانی ئەردوغان لەو باوەڕەدان کە دەوڵەت دەبێ لە دەستەڵاتی خۆی کەڵک وەربگرێت و «ئەیاسوفییە» بکات بە مزگەوت.

جێێگای ئاماژەیە «ئەیاسوفییە» لە سەردەمی حکومەتی بیزانسییەکان لە قەستانتین کلیسا بووەو لە سەردەمی «سوڵتان موحەممەد»و ھاتنی سوپای عوسمانی بۆ ئەم شارە کلیساکە کرا بە مزگەوت، بەڵام موستەفا کەمال ئاتاتۆرک لە سەرەتای دامەزرانی کۆماری تورکیاوە لە ئەنجامی گوشارە سیاسییەکانی ئەمریکاو بریتانیا، ئەم مزگەوتەی کردبە مۆزەخانە.

 

سەرپەیڤ