ته‌مووز 12, 2020 21:11 Asia/Tehran
  • مەرجی تورکیا بۆ ئاگر بەس لە لیبی

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی ، حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی تەنیا لە کاتی پاشەکشەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە ناوچە سەرەکیەکان و ناوەند و رۆژاوای وڵات لە گەڵ ئاگربەس رازی دەبێ .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، مەولوود چاووش ئوغڵوو وتیشی ، حکومەتی ویفاقی  نیشتمانیی لیبی لە کاتی پاشەکشە نەکردنی ھێزەکانی ئەرتەشی نیشتمانیی بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر لە شارەکانی سرت و جوفرە ، پەلامارەکانی خۆی لە دژی ئەم ھێزانە دەستپێدکاتەوە . 

لەمدواییانەدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، ھێزەکانی حەفتەر ئامادەی ئیمزاکردنی ئاگربەسن بەڵام حکومەتی ترابلۆس لەسەر رێکاری سەربازیی جەخت دەکاتەوە . 

 

 

سەرپەیڤ