تشرینی دووه‌م 06, 2020 22:47 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا : کێ سەرکەوێت، کاری لەگەڵ دەکەین

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە ھەڵوێستێکی فەرمی دا سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەی لە ئەمریکادا خەریکی ڕوودانە، رایگەیاند: ھەرکام لەو پاڵێوراونەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەهەڵبژاردندا سەرکەون بۆ ئێمە فەرق ناکات و کاری لەگەڵدا دەکەین.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا  جەختی لەوە کردووەتەوە کە، هەر پاڵێوراوێک لە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا بیباتەوە، دەوڵەتی ئانکارا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی کاری لەگەڵدا دەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان پەیوەندیی باشیان لەگەڵ «دۆناڵد ترەمپ » لە کاتە سەختەکاندا هەبووە، بە شێوەیەکی ئاسایی ھەموو کەسێکیش ھەنگاوەکانی کاریگەریی باش و خراپی دەبێت.

بە پێی دوایین ڕێژەی دەنگەکانی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ئێستادا «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکانی ئەمریکا زۆربەی دەنگەکانی بە خۆی تەرخان داوەو جێگیر بوونی لە کۆشکی سپی دا لە ئان و سات دایە.

سەرپەیڤ