تشرینی دووه‌م 30, 2020 04:29 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: قودس پرسی تەواوی جیھانی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: قودس نەک ھەر کێشەی فەلەستین بەڵکو پرسی ملیاردێک و ھەشتسەد ملوێن موسڵمانە لە سەرتاسەری جیھاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی یەکەشەممە لە پەیامێکدا کە بۆ بەشدارانی  ئاھەنگی کارا کردنی بینای تازەی «نوێنەرانی ئەنجومەنی لاگرانی قودس» لە ئەستەمۆڵ ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین ناردنی:وتیشی: ئێمە لە ھەموو کۆڕوکۆمەڵەکاندا بەدووی بەرەڤانی کردن لە پرسی قودسین و بەو پەڕی تواناشەوە ھەوڵی بۆ دەدەین ھەتا سیاسەتی داگیرکەرانە، ستەم و بەرەکوژی دژی برایانی فەلەستینیمان کۆتایی پێ بھێنین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لە سەر خەباتی خۆمان بۆ پێکھێنانی وڵاتی سەربەخۆو یەکگرتووی فەلەستین کە خاوەنی سەروەریی نیشتیمانی بێت بە پێتەختایەتیی قودسی ڕۆژھەڵات و لە سەر بنەمای بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەگوێرەی سنوورەکانی ١٩٦٧ بەردەوام دەبین.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێش داگرت کە قودس تەنیا کێشەی موسڵمانانی دانیشتووی فەلەستین نییە،بەڵکو پرسی تەواوی جیھانی ئیسلامە بە ملیاردێک و ھەشتسەد ملوێن حەشیمەتەوە.

ڕۆژی نێونەتەوەیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین ھەموو ساڵێک لە ٢٩ی نوامبەردا بەڕێوە دەچێت. ناودێر کرانی ئەم ڕۆژە لە لایەن کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ١٩٧٧ بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکانی جیھان بەرەو گرفتی کۆمەڵگای فەلەستین ئەنجامی گرت.

 

سەرپەیڤ