کانونی یه‌که‌م 06, 2020 15:25 Asia/Tehran
  • پارتی دیموکراتی کورد لە تورکیا بەمزوانە دەست بەکار دەکات

پارتی تازە دامەزراوی دیموکراتی کورد(KDP) ، لە رێکەواتی 12 ی دیسامبر ( 6 رۆژی دیکە) بە سازدانی یەکەم کۆنگرەی خۆی لە ئامەد ، بەفەرمی دێتە نێو گۆڕەپانی سیاسیی وڵاتی تورکیا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، قۆناغەکانی تومارکرانی یاسایی پارتێکی کوردی بە ناوی پارتی دیموکراتی کورد لە ئامەد کۆتایی ھاتووە و ئەم حزبە 12ی دیسامبر بە بەڕێوەبردنی یەکەم کۆنگرەی خۆی لە ئامەد بە فەرمی دێتە نێو چالاکیی سیاسی . 

بە پێی نوسینی رۆژنامەی دیوار ، رەشید ئاکینجی ، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەم حزبە لە لێدوانێک دا وێڕای ئاماژە بە ئامانجی دامەزرانی ئەم حزبە گوتی : رێخۆشکردن بۆ رێکحستنی گەنجانی کورد و پاراستنی وشیار نەتەوەیی لە ئامانجەکانی دامەزرانی ئەم حزبەیە . 

وتیشی ، دروشمی پارتەکەمان ئەوەیە :  خاکی کەسمان داگیرنەکردووە و داگیرکردنی کوردستانمان لە لایەن کەسەوە ناوێت . 

سەرپەیڤ