کانونی دوھەم 08, 2021 11:10 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەر فەڕەنسا لە گەڵماندا ڕاستگۆ بێت ، پەیوەندییەکانمان لە گەڵی دا ئاسایی دەکەینەوە

«مەولود چاوش ئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فڕەنسادا ئاسایی بکاتەوە، ئەگەر فڕەنسا لە گەڵماندا ڕاستگۆ بێت.

«مەولود چاوش ئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی پرێس کۆنفرانسێکدا لە دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ هاوتا پرتوگالییەکەی لە «لیسبون» رایگەیاند: ئەگەر فەڕەنسا ڕاستگۆ بێت لە گەڵماندا، ئەوا تورکیاش ئامادەیە ھەمیسان  پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایی بکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، لەم دواییەدا پەیوەندییەکی تەلەفونی بونیادنەرانەیان لەگەڵ «ژان ئیڤ لۆدریان»، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسادا ئەنجامداوە و رێککەوتن لەسەر کارکردن لەسەر خشتە رێگایەک بۆ دوبارە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

ساڵی رابردو پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و تورکیا، ناکۆکییەکانیان لەسەر سوریاو لیبیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەم دواییانەشدا لەسەر ململانێکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا گرژی تێکەوت و تێکچوو.

سەرپەیڤ