شوبات 02, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • دەستبەسەر کرانی ١٥٩ خۆپیشاندەر لە ئەستەمۆڵ

ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا ١٥٩ کەسیان لە خۆپیشاندانێکی ئەستەمۆڵ ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا ئەم کەسانەیان کە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەنگاوەکی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دیاری کردنی سەرۆکی یەکێک لە گەوڕەترین زانکۆکانی ئەم وڵاتە دەستیان دابووە خۆپیشاندان، دەستبەسەر کرد.

ناڕازییان ئەو ھەنگاوەی ئەردوغانیان بە پێچەوانەی دابی دیموکراسی زانیوەو شەرمەزاریان کردووە.

دوای کودەتا سەرنەگرتووەکەی ١٥ ژوئیەی  ٢٠١٦ دژی دەوڵەتی تورکیا، بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بڕیار درا ڕەجب تەیسب ئەردوغان بۆ خۆی ڕاستەوخۆ لە بارەی کەسایەتییە زانستیەکانی زانکۆ جۆربەجۆرەکانەوە بڕیار بدات.

سەرپەیڤ