نیشتنەوەی فڕۆکەی مسافیریی ئیسراییلی لە تورکیا دوای 10 ساڵ
شوبات 07, 2021 19:26 Asia/Tehran
دوای دەربڕینی پێخۆشبوونی رەجەب تەسسب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ باشکردنی پێوەندیی ئەم وڵاتە لە گەڵ رژێمی زایۆنی ، سەرچاوە زایۆنیەکان باسی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەم رژێمە دەکەن لە فڕۆکەخانەی ئەستەموڵ .
رۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاحارونوت رۆژی یەکشەممە بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنی نووسی : دوای 10 ساڵ ، فڕۆکەیەکی مسافیریی ئیسراییلی ئێوارەی شەممە لە فڕۆکەخانەی ئەستەموڵ نیشتەوە .
یەدیعوت ئاحارونوت نوسی : فڕۆکە مسافریەکە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی کاربەدەستانی تورکیا و ھەروەھا کاربەدەستانی ئیسراییلی لە ئەستەموڵ نیشتەوە .
ئەم گەشتە ئاسمانیە کە لە دە ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە لە کاتێک دا ئەنجام بووە کە لەم دواییانەدا ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ باسی نزیک بوونەوەی تەلەڤیڤ و ئانکاریان کردووە .