شوبات 10, 2021 06:32 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستانی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیاو عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی «ئێن ئاڕ تی»، «مەولوود چاووش ئوغڵو» و «فۆئاد حسەین» وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە پرسی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارلانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»، لەو نمونە سەرەکیانەی ئاڵۆزیی نێوان بەغداو ئانکارایە، بە جۆرێک کە کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار ئەو ھەنگاوەی تورکیایان وەک دەست درێژی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان لێک داوەتەوەو لە بارەی بەردەوام کرانی وشدارییان داوە.

سەرپەیڤ