ئاھەنگی نەورۆز بە ئامادەبوونی سەدان ھەزار کەس لە ئەستەموڵ و وان و ئامەد بەڕێوەچوو
ئادار 22, 2021 14:27 Asia/Tehran
ئاھەنگی نەورۆزی شاری ئەستەموڵ بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە مەیدانی یەنی قاپی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا جۆش و خرۆشێکی مەزن باڵی کشاند بەسەر گۆڕەپانەکەدا.
راپۆر دەڵێن لە شاری ئەستەموڵ بە سەدان هەزار هاووڵاتی خاڵەکانی پشکنینی پۆلیسیان تێپەڕاند و خۆیان گەیاندە گۆڕەپانەکە.
لە ئامەدیش نەورۆز پیرۆزکراو پۆلیسی تورکیا لە زومروت کەنت، عەلوەی نوێ و کایاپنار خاڵی پشکنینیدا و دەستی بە پشکنین کرد.
لەو چوارچێوەیەدا پۆلیس ٣٣ کەسی دەستگیرکرد .
لە شاری وانیش بە بەشداری هەزاران کەس ئاھەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو و ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی دەبەپە لە ئاھەنگی نەورۆزدا قسەی کرد و رایگەیاند، داواکاری زیندانیان داواکاری هەموو گەلانە و داوای ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی گیراوی پەکەکەی کرد .