نیسان 04, 2021 09:50 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی ھاوبەشی ئازەربایجان و تورکیا

لەشکەریانی کۆماری ئازەبایجان و تورکیا لە یەکێک لە شارە باشووریەکانی ئەم وڵاتە مەشقی سەربازیی بەڕێوەدەبەن .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، میدیاکانی کۆماری ئازەربایجان رایانگەیاند ئەم مەشقە سەربازیە بڕیارە لە ناوەندی راھێنانی نەھێشتنی تیرۆریسم لە شاری ئیسپارتا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت . 

لە بارەی کاتی بەڕێوەچوون و ژماری لەشکەریانی بەشداربوو لەم مەشقە سەربازیە تا ئێستا ھەواڵێک بڵاونەبووەتەوە . 

ئەرمەنستان لە شەڕەکەی قەرەباغ دا ، بە جاران تورکیای بە پشتگری سەربازیی لە کۆماری ئازەربایجان تاوانبار کرد . 

شەڕی نێوان کۆماری ئازەبایجان و ئەرمەنستان کە لە 27 ی ئەیلوولی 2020 لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەستێپببوو ، 9 ی نوامبر ی 2020 بە ئیمزاکرانی رێککەوتنامەی ئاشتی لە نێوان سەرۆکی ئازەربایجان ، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان و سەرۆکی روسیا کۆتایی ھات . 

بە پێی رێککەوتن ، کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەک لە ناوچەی قەرەباغ بە کۆماری ئازەربایجان سپێردرا . 

سەرپەیڤ