نیسان 26, 2021 11:27 Asia/Tehran
  • تورکیا جینۆسایدی ئەرمەنیەکان رەتدەکاتەوە و هەڕەشەش لە ئەمریکا دەکات

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کاردانەوەی ئەنقەرە بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە شێوە و ئاستی جۆراوجۆر لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوداو ڕادەگەیێندرێت.

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت لە کاتی خۆیدا وەڵامی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تۆمەتدان لە تورکیا بۆ کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دەدەینەوە.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: کاردانەوەی ئێمە بە شێوە و ئاستی جیاواز لە ڕۆژان و مانگەکانی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت.

کالین بە ئەگەری ڕێگری لە ئەمریکییەکان بۆ چوون بۆ بنکەی ئینجرلیک هەڵکەتوو لە باشووری تورکیا، ئاماژەیەکی نەکرد.

بە وتەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کابینە دەیبێت، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر ئەو هەوڵەی واشنتۆن سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، دەنوێنن.

کالین هەروەها وتی: لە کات و شوێنێکی لەباردا وەڵامی بەیاننامە نادادپەروەرانە و وەیشوومەکەی ئەمریکا دەدەینەوە.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سیاسەتی خۆپارێزانەی کۆشکی سپی سەبارەت بە تورکیا کۆتایی هێنا و کوشتوبڕی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانیی بە جینۆساید ڕاگەیاند.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دا باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەو وڵاتە لە تورکیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دابخرێن.

سەرپەیڤ