May 19, 2021 09:13 Asia/Tehran
  • بیسترانی دەنگی دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی ئامەدی تورکیا

میدیاکانی تورکیا باسی بیسترانی دەنگی دوو تەقینەوە دەکەن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئامەد لە باشووری ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سلێمان سۆیلو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە سەر توویتەر نووسی : ئەم دوو تەقینەوە کاتژمێر سی خولەکی بەیانی بە هۆی بەربوونەوەی دوو خۆفڕ لە سەر ئاسمانی بنکەی هەشتەمی هێزی ئاسمانیی بووە و هیچ زیانێکی نەبووە .

 وەزیری نێوخوی تورکیا ئاماژەی نەکردووەتە وردەکاری زیاتر لە بارەی شوناسی خۆفڕەکان و فەرمانبەریەتییان .

سەرپەیڤ