May 19, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد

درەنگانی شەوی ڕابردوو ‌دەنگی تەقینەوە لە شاری ئاماد بیستراوە، دواتر ئەوە ئاشکرا کرا، کە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد.

 

میدیاکانی پەکەکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاویانکردەوە، لە شاری ئامەد، دوای ئەوەی دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، دەرکەوت هێرشکراوەتەسەر ناوەندی فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.

ئاماژەشیان بەوەکردووە، کە دیمەنە ڤیدیۆییەکانی ڕووداوەکە نیشانیدەدەن بەر لە تەقینەوەکە دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترێت.

میدیاکانی پەکەکە ئاشکراشیانکرووە، لەدوای دوو تەقینەوەکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر لەناو فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد بیستراوە، سوپای تورکیا ڕێگاکانی ئەو ناوچەیەی داخستووە و هاتوچۆی قەدەغەکردووە.

سلێمان سۆیلو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە سەر توویتەر نووسی : ئەم دوو تەقینەوە کاتژمێر سی خولەکی بەیانی بە هۆی بەربوونەوەی دوو خۆفڕ لە سەر ئاسمانی بنکەی هەشتەمی هێزی ئاسمانیی بووە و هیچ زیانێکی نەبووە .

 وەزیری نێوخوی تورکیا ئاماژەی نەکردووەتە وردەکاری زیاتر لە بارەی شوناسی خۆفڕەکان و فەرمانبەریەتییان .

سەرپەیڤ