حوزه‌یران 12, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • دادگای تورکیا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند

دوێنێ هەینی دادگای تورکیا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە سەپاند.

دوای ئەوەی ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە سزای ٢٢ ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە دەکرد، دوێنێ هەینی دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد سزاکەی پەسەندکرد.

لەیلا گۆڤەن کە هاوکات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن دیموکراتی (کەجەدە)یە و یەکێک لە چالاکترین پەرلەمانتارەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بوو، بەڵام بەهۆى سەپاندنى حکومێکى دیکە لەسەر دۆسیەیەکى دیکە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەیلا گۆڤەن لەلایەن پەرلەمانەوە ئەندامێتى پەرلەمانى لێسەندرایەوە، هەروەها ناوبراو لە رۆژی ٣١ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە زیندانی کرابوو، نزیکەی ٨٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرت و بە هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بوو.

سەرپەیڤ