ته‌مووز 01, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی چالاکییەکانی تورکیا لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: ئانکارا لە سووریادا ھاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تی ئاڕ تی، مەولود چاووش ئوغلو دوای دیدار لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەنرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە ئانتالیا بانگەشەی کرد کە، ئەم ھاوکارییە بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی سیاسی لە سووریاو بەردەوامیی ھێوری لە گۆڕەپانی مەیدانیی لەم وڵاتەیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: لە دیداری لەگەڵ ھاوتا ڕووسییەکەی ڕەوشتی سووریاو دوایین گۆڕانکارییەکانی لیبی و ئەفغانستانمان تاوتوێ کردو ھەروەھا پرسی قەرەباغی شاخاویش لەم بابەتانەی دیکە بوو کە وتووێژی لەسەر کرا.

«چاووش ئوغلو» لە بارەی چێکرانی ئاوەڕێی ئەستەمۆڵیش وتی: ئەم ئاوەڕێیە ھیچ کاریگەرییەکی لە سەر پەیمانی مۆنترۆ نابێت.

چێکرانی ئاوەڕێی ٤٥ کیلومەتریی ئەستەمۆڵ کە دەریای ڕەش و مەڕمەڕە پێکەوە دەنووسێنێت لە کاتێکدایە کە نەیاران لە کشانەوەی دەوڵەت لە پەیمانی مۆنترۆی پەیوەست بە بەلەمەوانی لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئێژەو شوێنھاتە ژینگەییەکانی چێکردنی ئەم ئاوەڕێیە بە توندی ڕەخنەیان گرتووە.

سەرپەیڤ