ته‌مووز 05, 2021 00:26 Asia/Tehran
  • هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ دیاربه‌کر 65 که‌سیان ده‌ستگیر کرد

65 که‌س له‌و 73 که‌سه‌ی که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا رۆژی 22ی حوزه‌یران له‌ ئامەد ده‌ستگیر کرابوون،دوێنێ یەکشەممە به‌ بڕیاری دادوه‌ر روانه‌ی به‌ندیخانه‌ی دیاربه‌کر کران.

ئه‌و 65 که‌سه‌ له‌ کۆتایی مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی دابین کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌که‌که‌ ده‌ستگیر کرابوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی 17ی مانگی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه‌ به‌ هه‌مان بیانوو ئه‌نجام درابوو و به‌ هۆیه‌وه‌ 33 که‌سی دیکه‌ به‌ تۆمه‌تی دابین کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌که‌که‌ زیندانی کرابوون.

سەرپەیڤ