ئه‌یلوول 14, 2021 21:32 Asia/Tehran
  • بۆردومان و ئاگردانی دارستانەکانی ئامەد و دێرسیم

رووبەرێک لە دارستانەکانی ناوچە کوردنشینەکانی دیاربەکر و دێرسیم لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئاگریان تێبەردرا و بۆردومان کران.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، هێزە سەربازییەکانی تورکیا دارستانەکانی ناوچەی لیجە لە ئامەد و ئاواجیک لە دێرسیمیان ئاگردا.

لە ئاکامی ئەم بوردومانەدا، ناوچە کوێستانییەکانی سێوقوو و خەزکوو لە دارستانەکانی ئاواجیکی دێرسیم وهەروەها دارستانەکانی دەرکام لە ناوچەی لیجەی دیاربەکرئاگریان تێ بەردرا.

هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە داخستنی ڕێگای گەیشتن بەم ناوچە، ڕێگری لە چوونی هێزە ئاگرکووژێنەکان و کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

سەرپەیڤ