تشرینی دووه‌م 27, 2021 16:50 Asia/Tehran
  • دادگای تورکیا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند

دادگای تورکیا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دوێنێ چوارەمین دادگای سزای ئاسلیا لە جۆلەمێرگ، دانیشتنی دادگایکردنی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی  دیموکراتیک )کەجەدە) بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا دادگا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆرستی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر لەیلا گوڤەندا سەپاند.

لەیلا گۆڤەن کە هاوکات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن دیموکراتی (کەجەدە)یە و یەکێک لە چالاکترین پەرلەمانتارەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بوو، بەڵام بەهۆى سەپاندنى حکومێکى دیکە لەسەر دۆسیەیەکى دیکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەیلا گۆڤەن لەلایەن پەرلەمانەوە ئەندامێتى پەرلەمانى لێسەندرایەوە، هەروەها ناوبراو لە رۆژی ٣١ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە زیندانی کرابوو، نزیکەی ٨٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرت و بە هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بوو، هاوکات ناوبراو بەهۆی چەند دۆسییەکەوە ئێستا لە زیندانی شاری (خارپێت)ە

سەرپەیڤ