کانونی یه‌که‌م 29, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی ئەردوغان لە تازەترین ڕاوەرگرتن لە تورکیادا

تازەترین ڕاوەرگرتن لە تورکیا دەربڕی فەرزکرانی سەرۆک شارەوانییەکانی ئانکاراو ئەستەمۆڵ بە سەر «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ب سەرۆک کۆماری تورکیادایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕاوەرگرتنی دامەزراوەی «مترۆپۆل» وای دەرخستووە کە «مەنسوور یاواش» سەرۆکی شارەوانیی ئانکارا بە لەسەدا  ۵۴.۴ ی دەنگەکانەوە لە بەرامبەر لەسەدا۳۲.۲ی ئەو دەنگانەی بە ئەردوغان زیاترین دەنگی کاربەرانی بەشداری ڕاپرسیییەکەی بە خۆی تەرخان داوە.

ھەروەھا لە ڕاوەرگرتنێکی دیکەدا «ئەکرەم ئیمام ئوغلو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بە لەسەدا ۴۸.۷ لە ھەمبەر لە سەدا ۳۶.۶ دەنگەکانی ئەردوغان ، لە سەرۆک کۆماری تورکیا وەپێش کەوتووە.

بە سەرنجدانی داڕوخانی ئاستی دڵخواز بوونی ئەردوغان و پارتەکەی، پارتە نەبارەکان داوای بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووەو کەچی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە پێی بەرنامە لە ژوئەنی ٢٠٢٣ دا ھەڵبژاردن بەرپا دەکرێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داڕمانی بەھای لیر دراڤی نیشتیمانیی تورکیا، ھەڵاوسان و لە ئەنجام دا دەستکورتیی زیاتری خەڵک، بە شێوەیەکی دەگمەن دابەزینی ئاستی دڵخوازیی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەشی لێ کەوتەوە.

 

سەرپەیڤ