شوبات 18, 2022 12:52 Asia/Tehran
  • ئاواتی تەندروستی خواستنی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری کاروباری دە رەوەی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا بۆ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاواتی تەندروستیی خواست.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا باسی توش بوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دە رەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە توییتێردا نووسی: بۆ ھاوڕێ و برام وەزیری دەرەوە «مەولوود چاووش ئوغلو» ئاوای چای بوونەوەی خێراو تۆکمەوتەواو دەخوازم، ئینشائەڵڵا بەم زووانە شایەتە گەڕانەوەی بۆ گۆڕەپانی چالاکییەکان بین.

لەم ڕۆژانەدا تورکیا لە بەر پەرە سەندنی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەل و مەرجێکی دژوار وەپشت سەر دەنێت. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەرمییەکان لە تورکیا ڕەچەی توش بوون و مردنی ڕۆژانە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە گەلێک جار شکێندراوە.

سەرپەیڤ