ئادار 22, 2022 15:01 Asia/Tehran
  • لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا ٢٩٨ کەس لە ئامەد ڕاپێچ کران

لە ئاھەنگی یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ئامەددا ٢٩٨ کەس لە بەشدارانی ئاھەنگەکە لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە ڕاپێچ کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی دەرەوە، ڕۆژی ڕابردوو لە ئامەدی کوردستانی تورکیا ئاهەنگی ملوێنیی نەورۆز بەڕێوەچوو، واتە ھەر لە بەیانییەوە چالاکییەکان دەستیان پێ کرد و تا شەو بەردەوام بوون و نزیکەی ملوێنێکن کورد بەشدارییان تێدا کرد.

ئەم بەشداری کردنە بەربڵاوە کاردانەوەی پۆلیسی تورکیای لێ کەوتەوەو بووە ھۆی توندوتیژیی نواندنیان بەرامبەر بە کوردانی ئامەدو ڕێگرییان کرد لە بەشداریی بەشێک لە کوردان. ئەم دیاردەیە نەک ھیەر لە ئامەد بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و بە گشتی تەواوی تورکیاش بەدی کرا.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی فورات نیوزیش ڕایگەیاندووە: پۆلیسی تورکیا تەنها لە ئامەد بەلانی کەمەوە ٢٩٨ کەسی قۆڵبەست کردووە کە نزیکەی ١٥٠ کەسیان منداڵ و گەنجن.

 

سەرپەیڤ