ئادار 29, 2022 02:59 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دانوستانی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ

خولی تازەی دانوستانی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیاو ئۆکرانیا ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خوبەک بە کاتی مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی  نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، ئەم دیدارە لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی «دولماباچە» لە ئەستەمۆڵ و لە پشت دارکە داخراوەکان بەڕێوە دەچێت.

«ڤلادیمیر مدینیسکی» یاریدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەرۆکایەتیی شاندەکەی ڕووسیای لە وتووێ ژ لەگەڵ ئۆکرانیا بە ئەستۆ دەبێت.

بەرپاکرانی وتووێیژەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ لە کاتێکدایە کە پێشڕەویی ھێزەکانی ڕووسیا بەرەو کییەفی پێتەختی ئۆکرانیا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە سەرباری بەرخۆدانی توندی ھێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامەو لە کییەف نزیکتر بوونەتەوە.

سەرپەیڤ