ئادار 31, 2022 11:00 Asia/Tehran
  • سەلاحەددین دەمیر تاش: لەسەر ڕێکردن بەردەوامین و سەرەنجام دەگەینە کەناری ئارامش

سەلاحەددین دەمیر تاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە توییتێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند:لەسەر ڕێکردن بەردەوامین و سەرەنجام دەگەینە کەناری ئارامش.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، «سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بەنڕیخانەی ئەدیرنەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند: لەوانەیە ئێستا بەسەر رێگایەکی پڕدڕک و داڵدا بڕۆین، بەڵام  بەردەوامین لەسەر رێکردن و  رۆژێک دێت سەرەنجام هەموومان بەیەکەوە دەگەینە کەناری ئارامش.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ھاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەیەکى لەگەڵ «سەلجۆک میزراکلی» سەرۆکی پێشوی شارەوانی ئامەد نووسیویەتی: رۆژێک دێت هەمومان بەیەکەوە دەگەینە کەناری ئارام، لەوانەیە ئێستا بەسەر رێگایەکی پڕ دڕک و داڵدا بڕۆین، بەڵام لەگەڵ مامۆستا خۆشەویستەکەم «سەلجوک میزراکلی» دا بەردەوامین لەسەر رێکردن.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» لە رۆژی ٣ی تشرینی دوەمی ٢٠١٦ـەوە لە گرتوخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانی کراوە، لەلایەن حکومەتی تورکیاشەوە چەندین دۆسیەی تۆمەتبارکردنی لەسەر کراوەتەوە کە پەیوەستن بە خۆیان وتەنی "پشتیوانیی تیرۆر"ەوە.

سەرپەیڤ