نیسان 10, 2022 15:33 Asia/Tehran
  • دادگای دەستووری تورکیا : زیندانی کرانی لەیلا گۆڤەن پێشێلکرانی ئازادیی ناوبراوە

دادگای دەستووری تورکیا ڕایگەیاند ، بەردەوامبوونی دەستگیرکرانی لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەرەڕای فەرمانی ئازاد کردنی، پێشێلکرانی ماف و ئازادیی ناوبراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای دەستووری تورکیا ڕایگەیاند  دەستگیر کرانی لەیلا گۆڤەن سیاسەتوانی کورد و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و نوێنەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلان ، پێشێلکرانی ئازادیی ناوبراوە.

لەیلا گۆڤەن کە بە هۆی دانانی هەندێک بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە سەر ڕەخنەگرتن لە هێرش بۆ سەر عەفرین دەستگیر کرابوو، لە ساڵی 2018 سەرەڕای هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانتاریی و سەرباری بێتاوان دەرچوونی، بە فەرمانی دادستێنی گشتی ئامەد ئازاد نەکرابوو.

دادگای دەستووری تورکیا، بڕیاری دادستێنی گشتیی ئامەدی لەسەر بەردەوام بوونی دەستگیر کرانی گۆڤەن سەرەڕای فەرمانی ئازادی و بێتاوان دەرچوونی،وەک ھێمای پێشێلکرانی ئازادی و ئاسایشی مرۆڤی گۆڤەن، ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ