حوزه‌یران 02, 2022 14:34 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی ناوی تورکیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان

ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە پێی داخوازیی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا شێوەنووسین و بێژەکردنی ناوی ئەم وڵاتەی لە زمانە بیانییەکاندا لە «Turkey» کە «تورکی» بێژە دەکرا بۆ «Türkiye» کە بە تورکیە بێژە دەکرێت گۆڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ،«ئیستیفان دوجاریک» وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: نامەی «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەم ڕێکخراوەیە لە بارەی گۆڕینی ناوی «Türkiye» لە زمانە بیانییەکانیان پێ گەییشتووە.

«دوجاریک» وتیشی: گۆڕدرانی شێوەنووسین و بێژەکردنی ناوی تورکیا لە «Turkey»وە بۆ «Türkiye» لەو ساتەوە کە نامەکەی «چاووش ئوغلو»یان پێ گەییشتووە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

لەم پەیوەندیەدا «مەولوود چاووش ئوغلو»ش وتوویەتی : بەو نامەیەی کە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانمان ناردووە، ناوی تورکیا لەو زمانانەی کە لە ڕێکخراوەکاندا بە کار دەبردرێن وەکو«Türkiye» تۆمار کراوە.

ھەتا ئێستنا لە زمانی ئینگلیسی و کۆڕوکۆبوونەوە نێونەتەوەییەکاندا ناوی وڵاتی تورکیا«Turkey_تورکی» بێژە دەکرا کە بە واتای قەلەموونە لە ئینگلیسی داو بڕیارە ئا لەمەولا بۆ  «Türkiye_ تورکیە» بگۆڕدرێت.

سەرپەیڤ