حوزه‌یران 20, 2022 15:38 Asia/Tehran
  • تاقمی «فەتۆ» لەمپەری بەردەم پەیوەندییەکانی تورکیاو کۆزۆڤۆ

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بوونی تاقمی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە کۆزۆڤۆی بە ھۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەو وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،«مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە «پریستینا»ی کۆزۆڤۆ وتی: ئامادە بوونی تاقمی «فۆتۆ» لە کۆزۆڤۆ بە تەواوی خەڵکی تورکیای نیگەران کردووەو ئەگەر بەردەوام بێت، دیارە شوێن لە سەر پەیوەندیی دوو لایەنەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆزۆڤۆ دادەنێت.

ئانکارا تاقمی «فەتحوڵڵا گوێلەن» بە تۆمەتباری کودەتای ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٦ لە تورکیا دەزانێ کە بووە ھۆی کوژرانی ٢٥١ کەس و بریندار بوونی ٢٧٤٣ کەس.

ئانکارا ئەم تاقمە بە دەست ھەبوون لە پێکدادانی درێژماوە بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگای کنەکردن لە نێو دامەزراوە سەربازییەکان و پۆلیس و دادەڤانیی ئەم وڵاتە تۆمەتبار دەکات.

سەرپەیڤ