ته‌مووز 03, 2022 15:15 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی پێنجەمی هەدەپە بە بەشداریی ٥٠ هەزار کەس لە ئەنقەرە دەستیپێکرد

پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە بەشداری ٥٠ هەزار کەس دەستیپێکرد و ١٠٠ شاندی نێودەوڵەتی بەشدارن لە کۆنگرەکەدا.

 

 ئەمڕۆ، پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە لە هۆڵێکی وەرزشی لە ئەنقەرە بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین، بەڵێنمان هەیە” دەستیپێکرد.نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەشداری کۆنگرەکەن، کە لە ١٠٠ شاندی بیانی و جگە لە پارتە ڕەگەزپەرستەکان پارتە تورکی و کوردییەکان بەشدارن و کەساتی سیاسی و هونەرمەندان و و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشدارن.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە هەڵبژێردرا، کە لە پێنج کەس(  سێ ژن و دوو پیاو) پێکهاتووە و لە پەیامێکدا دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرە دەستپێکردنی کۆنگرەی ڕاگەیاند.

مەحفوز گولەریوز، هاوسەرۆکی خەباتی ڕێکخستنی هەدەپە لە وتەیەکدا لەبەردەم ئامادەبوانی کۆنگرەکەدا وتی: بەڵێن دەدەین ناوەندی فاشیزمی ئەنقەرە بگۆڕین بۆ ناوەندێکی دیموکراسی.

لە کۆنگرەکەدا هەرزار و ٥٠ ئەندام مافی دەنگدانیان هەیە و یەک ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا جگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، ئەنجومەنی هەدەپەش هەڵدەبژێردرێت.

لە کۆنگرەکەدا بڕیارە دەستەیەکی ڕاوێژکاریی گەورە پێکبهێنرێت، کە نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی بازنە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

سەرپەیڤ