ته‌مووز 04, 2022 15:15 Asia/Tehran
  • پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە

لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە و 43 کەسیش وەک راوێژکاری ئەو پارتە هەڵبژێردران.

 

دوێنێ یەکشەممە 3ی تەموزی 2022، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر ە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە. 

 هەروەها 43 ئەندام لە توێژە جیاوازەکان وەک ئەندامی راوێژکاری هەدەپە هەڵبژێردران کە ئەمە یەکەمین هەنگاوی ئەو حزبەیە بۆ گۆرینی هەیکەلی کاری حزبایەتی کە دەستەیەکی راوێژکاری دابەمزرێنن و لەرێی کۆنگرەوە دەنگیان پێبدرێت.

مەحفوز گولەریوز، هاوسەرۆکی کاروباری ڕێکخستنی هەدەپە لە وتەیەکدا لەبەردەم ئامادەبووانی کۆنگرەکەدا وتی:" بەڵێن دەدەین ناوەندی فاشیزمی ئەنقەرە بگۆڕین بۆ ناوەندێکی دیموکراسی".

پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە ساڵی 2012ـدا دامەزراوە، سێیەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا و زۆرترین دەنگدەری هەدەپە کوردن.

سەرپەیڤ