ته‌مووز 13, 2022 08:11 Asia/Tehran
  • پرسی ھەڵپەساردنی ئەندامەتیی تورکیا لە ئەنجومەنی ئەورووپا بەھێزتر دەبێت

دادگەی باڵای مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: تورکیا بڕیاری ئازادکردنی شارومەندێکی وڵاتەکەی جێبەجێ نەکردووەو ئەمەش بۆی ھەیە ببێتە ھۆی ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی ئانکارا لە ئەنجومەنی ئەورووپا.

«عوسمان کاوالا»ی شارومەندی تورکیا کە نزیکەی پێنج ساڵێکە لە ریندان دا بەسەر دەبات، تۆمەتی ھەوڵدان بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی تورکیای خراوەتە سەرو لە ئاپریلی ئەمساڵە زایینییە زیندانی ھەتاھەتایی بۆ بڕایەوە بەبێ داواکردنی پیاداچوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، لێژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا کە چاودێریی بەسەر بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەکات، دۆسیەی پەیوەست بە قۆڵبەست و زیندانی کرانی «عوسمان کاوالا»ی ھەڵسوڕاوی مافی مرۆڤی تورکیای لە فڤریەی ٢٠٢٢ ڕەوانەی دادگەی باڵای مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا کرد بوو.

دادگەی باڵای مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە بەو بڕیارە گەییشت بوو کە تورکیا کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئەم یەکێتییەی بە ئازاد نەکردنی «کاوالا» بە سەرنج دانی بڕیارەکەی پێشووی ئەم دادگەیەش، پێشێل کردووەو تاوانی تازەی دژی ئەم ھەڵسوڕاوەی مافی مرۆڤ دوای بڕیارەکەی دیسامبەری ٢٠٢٠ی دادگەی باڵای ئەورووپا دەرکراوەو ھیچ بەڵگەیەکی پتەوی بۆ نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەردوغان وێڕای ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجومەنی ئەورووپا ، بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپای لەپاش مەحکوم کرانی کاوالا بە بێ بایەخ لە قەڵەم داوەو وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش وتوویەتی بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا جێی ھیوابڕاوییە.

سەرپەیڤ