ته‌مووز 15, 2022 14:31 Asia/Tehran
  • قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦» بە تورکیا

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە بەگوێرەیەوە فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦» بە تورکیا قەدەغە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە گەڵاڵەیەکی تێپەڕاند کە بەربەستێکی تازە دێتە ئەژمار لە بەردەم «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦» بە تورکیا.

 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەم گەڵاڵەیەی کە لە لایەن «فرانک پالۆن» و «کریس پاپاس» لە ئەندامانی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیار کرا بوو، وەک ھەموار کردنێکی یاسای بوجەی ساڵانەی بەرەڤانیی نیشتیمانیی ئەمریکا بە ٢٤٤ دەنگی تەباو ١٧٩ دەنگی ناتەبا تێپەڕاند.

پێشتر «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند بوو، ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_١٦»ی بە تورکیا لە بەرامبەر وەلانانی ئەم وڵاتە لە بەرنامەی وەبەرھێنانی فڕۆکە شەرکەرەکانی «ئێف_٣٥» پێشنیار کردووە. ئانکارا دوای کڕینی سیستێمی بەرگریی موشەکی لە ڕووسیا لەم بەرنامەیە وەلا نرابوو.

 

سەرپەیڤ