دادگای دەستوریی تورکیا: مافی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە پێشێل کراوە
تهمووز 18, 2022 07:55 Asia/Tehran
دادگای دەستوری تورکیا لە بڕیارێکیدا ڕایگەیاند، مافی فیگەن یەکسەگداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" پێشێل کراوە.
بڕیارەکەی دادگای دەستوریی تورکیا لەبارەی دۆسیەی لابردنی پارێزبەندی لەسەر فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بووە و ڕایگەیاند، "لەو دۆسیەیەدا پێشێلکاری کراوە".
هاوکات دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاریدا یوکسەکداغ بە 30 هەزار لیرە قەرەبوو بکرێتەوە. فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە لە ساڵی 2016وە لە زیندانن و لەنێو ئەو 108 ئەندام و بەرپرسەی هەدەپەدان کە لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ دادگایی دەکرێن.