ئه‌یلوول 10, 2022 19:55 Asia/Tehran
  • لە ئاکامی پێکدادانی چوار میترۆپاس 99 کەس لە ئیستانبوڵ بریندار بوون

داواکاری گشتیی کۆماریی کوچوکچەکمەجە لێکۆڵینەوەی لەو رووداوەی هاتوچۆ دەست پێکرد کە لە ناوچەی ئاڤجیڵار لە ئیستانبوڵ روویدا و بووە هۆی برینداربوونی 99 کەس.

 

دوێنێ ئێوارە لە وێستگەی میترۆپاس لە ناوچەی ئاڤجیڵاری شاری ئیستانبوڵ، دوو میترۆپاس بە هۆکارێکی نادیار پێکیاندادا.

دوو میترۆپاسی دیکە کە لە دواوە دەهاتن، خۆیان بەو دوو میترۆپاسەدا کێشا کە بەریەککەوتبوون.لە رووداوەکەدا 99 کەس برینداربوون.

دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی شوێنەکە کران.

لەوبارەیەوە داواکاری گشتیی کۆماریی کوچوکچەکمەجە لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەست پێکرد.

سەرپەیڤ