تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 11:00 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی ئەردۆغان بە ئەمریکا سەبارەت بە ڕادەست نەکردنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦

سەرۆک کۆماری تورکیا وشداریی دا کە ئەگەر بێتو ئەمریکا خۆی لە ڕادەستکردنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ ببوێرێ، پرۆسەی کڕینی سیستەمی S400ی ڕووسی دووبارە دەکاتەوە.

دواکەوتنی ئەمریکا لە گەیاندنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بە تورکیا وایکرد ئەم وڵاتە سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا بکڕێت. ئەنقەرە بۆ مۆدێرنکردنی فەوجەکانی ئێف-١٦ داوای پارچە و شەڕکەری ئەم جۆرە لە ئەمریکا دەکات. بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی وەڵامێکی ڕوون بە تورکیا نادەنەوەو لەم دواییانەشدا بڕیار دان لەم پەیوەندییەیان بەستووەتەوە بە رەزامەندی کۆنگرێسەوە. ئەم ڕەوتەش وەڵامدانەوەی سەرۆک کۆماری تورکیای بەدواوە بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» ڕۆژی هەینی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە واشێنگتۆن تاکە ڕێگا نییە بۆ ئانکارا، وتیشی: تورکیا بۆ جێگرەوەی گۆڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی خەریکی دانوستانە.

ئەردۆغان بەردەوامی دانوستانەکانی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ پشتڕاستکردەوەو لەهەمان کاتدا وتی، ئەگەر پێویست بکات، هەر ئەو کارەی کە لەگەڵ سیستمەکانی ئێس-٤٠٠ کردمان، سەبارەت بە جێگرەوەی فڕۆکەی ئێف -16 ش دەیکەین، ئێمە جێگرەوەمان ھەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە 9ی ئەیلولی ئەمساڵیش هۆشداریی دا بوو لەوەی کە ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 رادەست نەکات، ئەوا روو لە رووسیا دەکەین.

سەرپەیڤ