تشرینی دووه‌م 11, 2022 20:49 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەردۆغان» لەگەڵ «ئیلهام عەلییەف» لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ئۆزبەکستان، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی دیدئارو وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر،«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» و «ئیلهام عەلییەف»، سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ئازەربایجان، بۆ ماوەی کاژێرێک لە پشت دەرگا داخراوەکان لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان کۆبوونەوە.

هەرچەندە وردیاتی کۆبوونەوەکەی «ئەردۆغان» و «عەلییەف» بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەشی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان ڕایگەیاندووە، یەکێک لەو بابەتانەی هەردوو سەرۆکەکە تاوتوێیان کردووە، پێداچوونەوە بە ئەنجامی کۆبوونەوەی سۆچی بووە.

سەرکردەکانی هەرسێ وڵاتی ڕووسیا، ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە شاری سوچی کۆبوونەوە.

دیداری «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ئیلهام عەلییەف»هاوتا ئازەرییەکەی لە ئۆزبەکستان لە پەراوێزی نۆیەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک کە لە سەمەرقەند بەڕێوەچوو، ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ