تشرینی دووه‌م 15, 2022 00:02 Asia/Tehran
  • ڕەهەندە نوێیەکانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەموڵی تورکیا

وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان یەکەم کەسن کە ئاگاداری پشت پەردەی ئەم ڕووداوەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە لە شاری ئەستەمۆڵ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی مەیدانی تەقسیمی ڕاگەیاند.

«سۆلەیمان سۆیلۆ» بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ٢١ کەس لە هاودەستەکانی دەستگیرکراون، وتی: سەرەڕای پەیامی سەرەخۆشی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە، ئەوان یەکەم کەسن کە لە پشت پەردەی ئەم تاوانەوەن و پەیامی سەرەخۆشیەکەشیان لە ڕاستیدا گەڕانەوەی تاوانبار بۆ شوێنی تاوانەکەیە.

وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە، پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» ھۆکاری سەرەکیی تەقاندنەوەکەی ئەستەمۆڵە.

سەرپەیڤ