تشرینی دووه‌م 18, 2022 20:38 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تێکھەڵچوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ژەندرمەی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژران.

تورکیا دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵ، شەڕی دژی پەکەکە چڕتر کردووەتەوە. ئەنقەرە دەستبەجێ هۆکاری ئەم هێرشە تیرۆریستییەی بۆ پەکەکە گەڕاندەوە، لە کاتێکدا کە ئەم پارتە ڕەتی کردووەتەوە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت لە تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵدا.

جێگای ئاماژەیە، دەسەڵاتدارانی تورکیا دوابەدوای تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵ کە شەش کوژراو و ٨١ برینداری لێکەوتەوە، بەڵێنیان دابوو لەگەڵ پەکەکە بەشەڕ بێن ھەتا سڕینەوە٨ی یەکجاریی نەهێشتنی ئەم لایەنە نەیارە.

بەپێی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی، «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری نێوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، تێکهەڵچوونەکە لەنزیک شاری «وارتو» ڕووی داوە، جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانی ژەندرمە ئەندامێکی پەکەکەشیان دەستگیرکردووە.

پێویستە بگوترێ دوای تەقینەوەی تیرۆریستییەکەی گۆڕەپانی تەقسیم، تورکیا هێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر سوریا و عێراق چڕتر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ