تشرینی دووه‌م 27, 2022 07:42 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی ئەمنی لە هەندێک ناوچەی تورکیا

دەسەڵاتدارانی ئەستەمۆڵ دوای تەقینەوەکەی ئەم دواییەی شەقامی ئیستقلال لەو شارە باری نائاسایییان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەلی یەرلیکایا» پارێزگاری ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند: بەهۆی پێویستیی گرتنەبەری هەندێک ڕێکاری ئەمنی لە شەقامی قەرەباڵغی ئیستقلال لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵ، ھێندێک ڕێنمایی بۆ ئاسوودەیی و ئاسایشی خەڵک لەم شەقامە ڕادەپەڕێندرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕێنماییەی کە پارێزگای ئەستەمۆڵ دەری کردووە، دەبێ پیشەو شوێنە بازرگانییەکانی شەقامی ئیستقلال خۆیان لە دانانی هەرجۆرە مێز و کورسی و تابلۆی ڕیکلام و کەلوپەلێک لە بەردەم دوکان و شوێنی کار ھەتا ئاگادارکردنەوەی دووبارە بەدوور ڕابگرن.

لەسەر بنەمای ئەم ڕێنماییە، کۆڵبەران ھەر لە ئێستاوە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر مافی ئەوەیان نابێت لەم شەقامەدا کار بکەن، هەروەها ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئەو گروپە میوزیکانەش دەکرێت کە لەم شەقامەدا نمایشیان کردووە.

هەروەها حکومەتی تورکیا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هەر جۆرە گردبوونەوە و ڕێپێوانێکی لە شارەکانی وان، هەکاری، شرناخ، دیاربەکرو درسیم قەدەغە کردووە.

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلی دەستگیرکردنەکان لە تورکیا، ٤٢ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە شارەکانی شرناخ، ئەسکیشاهیر و کۆجاعەلی لە ئۆپەراسیۆنی شەوی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستگیرکراون.

سەرپەیڤ