کانونی یه‌که‌م 13, 2022 17:22 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئەنقەرە بۆ هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ دیمەشق لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی ئاوارەکان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە دانوستان لەگەڵ سوریا لە ڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە بەردەوامە، بانگەشەی کرد کە ئەنقەرە هەرگیز ڕێگە بە ئامادەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ویەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سوریا و عێراق نادات.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر هەوڵەکانی لەناوبردنی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەنقەرە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بەرکەوتەی چەندین پیلانگێڕی لەناو سنوورەکانی وڵات و ئەودیوی وڵاتە.

دوای تەقینەوەکەی ئەم دواییەی ئەستەنبوڵ و لە کاتێکدا دیمەشق و بەغدا ناڕەزایی خۆیان لە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکانیان دەربڕیوەو داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشانەیان کردووە، کەچی ئەردۆغان باسی ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر باکووری سووریا دەکات.

سەرپەیڤ