کانونی یه‌که‌م 16, 2022 23:27 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی بازرگانیی ئەستەمۆڵی تورکیا

مۆڵی «لونێت» لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا ئاگری گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەرقاڵی ڕزگارکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لە ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکانی پەیوەست بەم کارەساتە دوکەڵێکی چڕ بە ئاسمانی شوێنی ڕووداوەکەوە بەدی دەکرێت.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و داڕایی  ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە حەوتەی ڕابردووش هۆتێلێکی لوکس لە گۆڕەپانی کۆشکی پێشووی عوسمانی لە ئەستەمۆڵ ئاگری تێبەربوو.

 

سەرپەیڤ