سویید داخوازیی ئەردۆغانی بۆ ڕادەستکردنی ڕۆژنامەنووسە تورکەکە ڕەت کردەوە
دادگای باڵای سویید داخوازیی سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ ڕادەستکردنەوەی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی تورکیا ڕەتکردەوە.
تورکیا پەیوەستبوونی سویید بە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ی بەستووەتەوە بە دژایەتیی ئەو وڵاتەکە لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بەتایبەت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). ستۆکهۆڵم بەڵێنی داوە هاوکاریی تورکیا بکات لە شەڕی دژ بە تیرۆر، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ئەنقەرە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،دادگای باڵای سویید ڕۆژی دووشەممە داوای تورکیای بۆ ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسی تورک «بولێنت کنێش» ڕەتکردەوە.
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی تاکەکەسی ئەم داوایەی کردووە بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ ئەندامێتی سویید لە ناتۆدا هەڵبکات.
دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، ڕۆژنامەنووسی تورک «بولێنت کنێش» بە هاوبەشی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 و ئەندامی بزوتنەوەی گوێلەن دەزانن.