کانونی یه‌که‌م 22, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری سووریا کوژرانی سێ ئەندامی «یەپەگە»ی لێ کەوتەوە

سوپای تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییە نایاساییەکانی لە باکووری سووریا سێ ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کردە ئامانج.

ئەنقەرە، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە»ی کە بە لقی سووریی پەکەکەی دەزانێ، خستووەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوەو جگە لە تورکیا، لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سووریاش بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەم گروپانە، خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامە.

بەغداو دیمەشق گەلێک جار ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بەم ئۆپەراسیۆنە نایاساییانەی سوپای تورکیا و بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سوریایان زانیوە، بەڵام ئەنقەرە درێژە بە کارە نایاساییەکانی خۆی دەدات و تەنانەت بە بیانووی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ئەستەمۆڵ چڕتریشی کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ٣ چەکداری «یەپەگە»یان کە خۆیان بۆ هێرش و تێکدانی کەشوهەوای شەڕگەکانی «قەڵغانی فورات» و «لقی زەیتون» لە باکووری سووریا ئامادە دەکردەن، لە چالاکی خستووە.

سەرپەیڤ