کانونی دوھەم 01, 2023 09:45 Asia/Tehran
  • چاوشئۆغڵو: ناوەڕاستی مانگی یەک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆدەبمەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی کرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، بڕیاریان داوە کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی سوریا و تورکیا ئەنجام بدەن، کە پێدەچێت لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرازیل بانگەشەی کرد کە پێدەچێت دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بەڕێوە بەرێت.

چاوشئۆغڵو ڕاشیگەیاند، «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، تورکیا و سوریای کردووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی شوێنی ئەم دیدارە ئەگەرییەی نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەم کۆبوونەوەیە لە وڵاتێکی سێهەمدا ئەنجام بدرێت.

لە هەمان کاتدا چاوشئۆغڵو بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەنقەرە پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سنووری سوریا دەکات و هیچ تەماحێکی لە بارەیەوە نییە.

سەرپەیڤ