کانونی دوھەم 11, 2023 04:21 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان داوای کۆتایی هاتنی بوونی «پەکەکە» لە باکووری عێراقی کرد

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای ڕێگریکردن و کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکوری عێراقی کرد.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و لقە ھاوپەیوەندەکانی لەوانە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و جگە لە نێوخۆی تورکیا، ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریاشی داوەتە بەر هێرشی نایاسایی. بابەتێک کە گەلێک جار ڕووبەڕووی ئیدانەو دژایەتیی توندی بەغداو دیمەشق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم دوو وڵاتەیان زانیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم وتووێژەی ئێوارەی سێشەممەدا ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بوونی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق کۆتایی پێ بێت، چونکە ئەم بابەتە بە پێویستییەک بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بەغدا دادەنرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەنقەرە گرنگییەکی زۆر بە ئاشتی و سەقامگیری و یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی عێراق دەدات.

سەرپەیڤ