کانونی دوھەم 17, 2023 11:29 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەردۆغان لەگەڵ پوتین

سەرۆکەکانی تورکیا و ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە باسی هەندێک بابەتی دوو قۆڵییان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بەگێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی ٧ی تورکیاوە، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆکەکانی تورکیا و ڕووسیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد، هەروەها پرسی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ڕێگەی دەریای ڕەشیشیان لێک دایەوە.

هەروەها ئەردۆغان و پوتین سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی دانەوێڵەی ڕووسیا لە تورکیا و ناردنی بۆ وڵاتانی ئەفریقاش بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە جەختی لە ئامادەیی ئەنقەرە بۆ نێوەندگیری لە نێوان مۆسکۆ و کییەف و ئاسانکاری بۆ هەوڵی گەییشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام لە نێوان هەردوولادا کردەوە.

سەرپەیڤ