بوومەلەرزە ھەمیسان وڵاتی تورکیای ھەژاند
ئەمشەو بە ماوەی کەمتر لە سێ خولەک دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک وڵاتی تورکیای ھەژاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، ئەمشەو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی ٦،٤ پله که چه‌قه‌که‌ی شارۆچکه‌ی «ده‌فنه»ی سه‌ربه «هاتای» بووه، رووی دا.
لەم پەیوەندییەدا سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌سات و دۆخه له‌ناکاوه‌کان له تورکیا (ئافاد) وای بڵاو کردووەته‌وه کە، کاتژمێر ٢٠:٠٤ خولەک بە کاتی خۆجێیی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی ٦،٤ پله که چه‌قه‌که‌ی شارۆچکه‌ی «ده‌فنه»ی سه‌ربه «هاتای» بووه، رووی دا.
بوومه‌له‌رزه‌که که له پارێزگاکانی ده‌ورووبه‌ریش هه‌ستی پێکرا، له قووڵایی ١٦،٧ کیلۆمه‌تردا رووی داوه.
«ره‌حمی دۆغان» پارێزگاری هاتای له لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە: لە ئێستادا سەرقاڵی ههڵسهنگاندنیانین و، گەڕان و پشکنینه‌کانمان ھەروا به‌رده‌وامە.
جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی زانیاریەکان، بومەلەرزەکە لەلایەن زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا و بەشێک لە سوریا و لوبنان و بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەستی پێ کراوە، تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون.