ئه‌ردۆغان: ١١٤ هه‌زار و ٨٣٤ که‌س له ژێر داروپه‌ردووه‌کان رزگارکراون
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رکۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: ھەتا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووه‌کان رزگارکراون گه‌یشتووەته ١١٤ هه‌زار و ٨٣٤ که‌س.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رکۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لەپاش سەردانەکەی بۆ ناوچەی بومەلەرزە لێدراوی «ھاتای» له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی «ئافاد» گوتارێکی پێشکه‌شکردو ڕایگەیاند: شوێنی مانه‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن و ٦٨٤ هه‌زار که‌س ده‌سته‌به‌رکراوه که کاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌کانی «قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش»یان که‌وتووه‌ته سه‌ر.
سه‌رکۆماری تورکیا رایگه‌یاند جەختی لەوەش کردەوە کە: داروپه‌ردووی ٧١ هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه که له ٢١ هه‌زار بینادا به ته‌واوه‌تی داڕووخاون. ٤١٢ هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له ١١٨ هه‌زار بینادا که داڕووخاون، یان به‌په‌له ده‌ڕووخێندرێن یاخود زیانی قورسیان به‌رکه‌وتووه، چۆڵکراون. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش کە له‌ژێر داروپه‌ردووه‌کان رزگارکراون گه‌یشتووەته ١١٤ هه‌زار و ٨٣٤ که‌س.
گوتیشی: شوێنی مانه‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن و ٦٨٤ هه‌زار هاووڵاتیمان، دهستهبهرکردووە.
سه‌باره‌ت به نیشته‌جێکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەش له کۆنتێنه‌ره‌کاندا، ڕایگەیاند: ژماره‌ی کۆنتێهرهکان که له ئێستادا داده‌مه‌زرێنرێن ٦٥ هه‌زاره و له قۆناغی یه‌که‌مدا بۆ ١٠٠ هه‌زار و له کاتی پێویستیدا بۆ ٢٠٠ هه‌زار دانه زیادیان ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هاووڵاتییانهشمان که له خێوه‌تگاکان و شاره‌کانی کۆنتێنه‌ردا ده‌مێننه‌وه له ماوه‌ی ساڵێکدا ده‌گوازینه‌وه نێو ماڵی هه‌میشه‌یی خۆیان. هه‌رگیز هیچ هاووڵاتییه‌کمان له ئازاره‌کانی و هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی و ئاینده‌یدا، به ته‌نها به‌جێ ناهێڵین.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ته‌واوی شاره‌کانمان له خانووهکانەوە بگرە ھەتا شوێنی کاره‌کان، ناوچه‌ی پیشه‌سازیی، کشتوکاڵ و به‌ها مێژوویی و کولتوورییه‌کان، بێ که‌موکوڕیی سه‌رله‌نوێ بنیات ده‌نێینه‌وه. سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی نیشته‌جێبوون له‌چوارچێوه‌ی پلانێکی نوێی شاردا، به‌پێی کوالیتی زه‌وی، دووریی له هێڵی بوومه‌له‌رزه و گونجاویی کو‌لتووریی دیزاین ده‌که‌ین.